عێراق

دژە تیرۆری کوردستان: "سێ مووشەک ئاراستەی شاری هەولێر کران"

Sarmand Hameed  | 06.04.2022 - نوێکردنەوە : 07.04.2022
دژە تیرۆری کوردستان: "سێ مووشەک ئاراستەی شاری هەولێر کران"

Arbil

هه‌ولێر-AA

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ مووشەک لە نزیک ناحیەی کەورگۆسک سەربە قەزای خەبات سەربە پارێزگای هەولێر کەوتنەخوارەوە.

دەزگای دژە تیرۆر سەربە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە: "بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، کەمێک پێش ئێستا سێ مووشەک لە دەوروبەی دووڕیانی حەمدانییە لە میحوەری خازرەوە ئاراستەی شاری هەولێر کران".

لە راگەیەندراوەکەی پەیجی دژە تیرۆری کوردستان ئەوەش خراوەتەوە کە بە گوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە نزیک ناحیەی کەورگۆسک و زێی گەورە لە نزیک پاڵاوگەی نەوت کەوتوونه‌ته‌ خوارەوە.

لەبارەی زیانەکانیشەوە ئەوە ئاشکرا کراوە کە ئەو هێرشە مووشەکییە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.

قەزای خەبات بە دووری ٣٥ کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژئاوای شاری ھەولێر و ناحیەی کەورگۆسکیش پاڵاوگەیەکی گەورەی تێدایە.

جێی ئاماژەیە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا، ئەمە ١٠ھەمین جارە کاتیۆشا لە رۆژئاوای ھەولێرەوە ئاراستەی ناوچەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر دەکرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın