Ahmed shingali
12 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2021
شنگال - AA
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاگر لە کەمپی سەردەشت لە چیای شنگال سەربە پارێزگای نەینەوا کە ئاوارە ئێزدییهكان تیایدا نیشتەجێن، کەوتەوە.
بەگوتەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاگرهکەی ئەمڕۆ بەهۆی شۆرتی کارەباوە کەوتووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی بەدوادا نەبووە.
ئەوە جاری دووەمە کە کەمپەکە ئاگر دەگرێت.
ساڵی رابردوو لە چوارچێوەی پلانی حکوومەتی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، کەمپی سەردەشت لەسەر چیای شنگال بە بڕیاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران داخرا و لەئێستادا، تەنها هەزار و ٨٠٠ خێزانی ئێزدیی تیایدا نیشتەجێن.
بەهۆی هێرش و پەلامارەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆسەر شنگال لە هاوینی ٢٠١٤دا، دوو هەزار و ٣٠٠ خێزان لە کەمپی سەردەشت نیشتەجێ کران.