Zana Natık Kerem
15 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای هەموراکردنەوەی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی بۆ یەک کاتژمێر دواخرا.
بڕیاربوو دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران کاتژمێری ١١ی پێش نیوەڕۆ، بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای هەموراکردنەوەی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و ژمارەیەک پڕۆژەیاسای دیکە سازکرایە.
لەمباریەوە نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران بەھۆی تەواونەکردنی رێژەی یاسایی لە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە، بۆ یەک کاتژمێر دواخراوە.
چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنی ئەمڕۆ دووشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، دەنگدان لەسەر ئەو ماددانەی کە لە پڕۆژەیاسای هەموراکردنەوەی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی، ماوەن یەکلایی بکرێنەوە.