Zana Natık Kerem
28 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2024
ھەولێر ــ AA
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند کە سزای لەسێدارەدان بۆ سێ تیرۆریستیی داعش، بەتاوانی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستیی بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان، دەرکراوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دادگای تاوانەکانی ناوەندی، بەتاوانی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان، سزای لەسێدارەدانی بۆ سێ تیرۆریستیی داعش دەرکردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە سزاکە، پشت بەستن بە بڕگەکانی ماددەی چواری تیرۆر دەرکراوە.