Arif Yusuf,Zana Natık Kerem
05 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2019
بەغدا - AA
دوای چەند كاتژمێرێك لە راگرتنی، جارێكی دیكە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، گەڕایەوە.
پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو رایانگەیاند كە لە ئێستادا بەشێوەیەكی ئاسایی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق گەڕاوەتەوە و کار دەکات، هەورەها هیچ كێشەیەكی نییە.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەكانی دژ بە حكوومەت، خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە شاری بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشوور راگیرابوو.