Sarmand Hameed
27 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، ماسیۆ تۆلەر كرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەدیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و دوا پێشهاتەكانی سەر گۆڕەپانی عێراق و نێودەوڵەتی كرا.
هەر لەدیدارەكە جەخت كراوتەوە لەسەر پاراستنی ئاسایشی نێردە دیپلۆماتییەكان لە دووبارەبوونەوەی بە ئامانج گرتنیان، و كاركردن بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و یاسا و بەدیهێنانی سەقامگیری.
لەلای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق پشتیوانی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ حكوومەت و گەلی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەكان و جەختی كردووەتەوە لەسەر بەردەوامبوونی هاریكاری نێوان هەردوو وڵاتی دۆست بەپێی بەرژەوەندییەكانی هەردوولا.