Sarmand Hameed
11 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2020
بەغدا - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبووسی و باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، فاتیح یڵدز تاوتوێی دۆسیەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەماهەنگی ئابووری نێوان هەردوو وڵاتیان کرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، "حەلبوسی لەگەڵ یڵدز تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بەهێزکردنی هەماهەنگی ئابووری، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ژمارەیەک پرسی هاوبەش کراوە".
مانگی رابردوو، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە میانی دیداری لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی رشدە لەسەر پەرەپێدان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا و هەماهەنگی لە بواری ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
دوای پێدانی متمانە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە مستەفا کازمی، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ کازمی رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە پاڵپشتی عێراق بکات لە رووی سیاسیی و ئەمنیی و ئابوورییەوە و خواستی خۆی بۆ سەردانی بەغدا نیشاندا.