عێراق

بۆ دوومجار لە رۆژێکدا کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرایە ئامانج

بۆمبێکی چێنراو لەلایەن کەسانەی نەناسراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی بۆ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە باشووری وڵات تەقێنرایەوە.

Sarmand Hameed  | 28.09.2020 - نوێکردنەوە : 28.09.2020
بۆ دوومجار لە رۆژێکدا کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرایە ئامانج

Iraq

بەغدا - AA

بۆمبێکی چێنراو لەلایەن کەسانەی نەناسراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی بۆ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە باشووری وڵات تەقێنرایەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی کۆمپانیایەکدا تەقیوەتەوە کە گرێبەستی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان هەیە بەمەبەستی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی.

ئەوە خراوەتەڕوو کە تەقینەوەکە لەسەر رێگای خێرا لە ناحیەی متیحییە سەربە پارێزگای بابل باشووری عێراق روویداوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش روونکراوەتەوە کە تەقینەوەکە زیانی بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی کاروانەکە گەیاندووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانیی نەبووە.

ئەم هێرشە بە دووەم هێرشی هاوشێوە دادەنرێت کە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بکرێتەسەر کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی بۆ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش، کە پێشتر کاروانێکی هاوشێوە لە پارێزگای زیقار کرایە ئامانج.

پێشتر شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردبووەوە كە بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لەسەر رێگای ناحیەی بەتحائـ رۆژئاوای پارێزگای زیقار تەقیوەتەوە.

لەوەتەی مانگی تەمووزی رابردووەوە تاوەکو ئێستا چەندینجار کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی و سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش بە رابەرایەتی ئەمریکا لە چەند پارێزگایەکی عێراق لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کراونەتە ئامانج.

ئەمریکا، گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران لەنێویاندا حزبوڵڵا بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار دەکات.

ئەمریکا، نزیکەی پێنج هەزاری وڵاتەکەی و نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ سەربازیی دیکەی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق جێگیر کردووە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın