Arbil
ھەولێر - AA
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، قەدەخەی ھاتووچۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان تاوەکو ١٦ی نیسان درێژکراوەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ، ھاتووچۆی پیادەش قەدەخە دەبێت جگە لە حاڵەتی دابینکردنی پێداویستیی رۆژانە و نەخۆشی، ھەرکەسێکیش سەرپێچی بکات رێکاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر.
ھەروەھا لە کاژێر ٦ بۆ ١٢ی شەوی ھەموو رۆژێک لەو ماوەیەدا بەتەواوی ھاتووچۆ قەدەخە دەبێت، جگە لەو لایەنانەی کە پێشتر رێگەپێدراو بوون.
قەدەخەی ھاتووچۆ لە ١٤-٣-٢٠٢٠ەوە بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیەنرا و لەوکاتەشەوە چەند جارێک درێژکراوەتەوە.
زانيارى زياتر..
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن