Sarmand Hameed
12 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2021
هەولێر - AA
لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، بڕیاردرا وەک هەنگاوی یەکەم، بڕی حەوت ملیار و ٦٨٠ ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ خەرج بکرێت.
بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، بڕیاردراوە وەک هەنگاوی یەکەم، بڕی حەوت ملیار و ٦٨٠ ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ خەرج بکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەزگا پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە کە دەست بە هەنگاوی پێویست بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بە شێوەیەکی بنەڕەتی، بەتایبەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ.