عێراق

حکوومەتی عێراق مووچەی پلە باڵاکان کەم دەکاتەوە

- حکوومەتی عێراق بەهۆی ئەوەی داهاتی لە ئەنجامی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕکاندا کەمبووەتەوە، بڕیاری دا مووچەی پلە باڵاکان کەم بکاتەوە.

31.05.2020 - نوێکردنەوە : 01.06.2020
حکوومەتی عێراق مووچەی پلە باڵاکان کەم دەکاتەوە

Iraq

بەغدا - AA

حکوومەتی عێراق بەهۆی ئەوەی داهاتی لە ئەنجامی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕکاندا کەمبووەتەوە، بڕیاری دا مووچەی پلە باڵاکان کەم بکاتەوە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە داوە کە سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی چاکسازی کردووە کە لە میانیدا لێکەوتەکانی ئەو قەیرانە داراییەی کە عێراق رووبەڕووی بووەتەوە تاوتوێ کراوە.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، مستەفا کازمی داوای کردووە زنجیرەیەک رێوشوێن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی بگیرێنەبەر لەوانە؛ کەمکردنەوەی مووچەی پلە باڵاکان لە دامودەزگاکانی دەوڵەت.

پلە باڵاکان وەزیر، بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەتەکان، بەڕێوەبەرانی دامەزراوە گشتییەکان لە پارێزگاکان و فەرمانبەران بە پلەی بەڕێوەبەری گشتیی دەگرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، هەروەها سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی داوای کردووە بەپێی بنەمای بەدیهێنانی دادوەریی کۆمەڵایەتی، چارەسەری دوو مووچەیی و مووچەی ئەو خانەنشینانە بکرێت کە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın