Zana Natık Kerem
12 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند کە لە میانی ئەنجامدانی نۆ گەشتی ئاسمانیی، تا ئێستا سێ ھەزار و ٥٥٦ کۆچبەر لە بێلاڕووسەوە بە ئارەزووی خۆیان گەڕاونەتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ھەوڵەکانی وەزارەتەکەی بەردەوامە، بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە سنووری بێلاڕووس لەگەڵ پۆڵەندا گیریان خواردووە و رایگەیاندووە کە تا ئێستا بە ھەماھەنگیی لەگەڵ ھێڵی ئاسمانیی عێراقی، نۆ گەیشتی ئاسمانیی بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران لە فڕۆکەخانەی منیسک بۆ فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و بەغدا ئەنجامدراوە.
ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەیشداوە کە بە گشتیی لە میانی ئەنجامدانی ھەر نۆ گەشتەکەدا، تا ئێستا سێ ھەزار و ٥٥٦ کۆچبەر لە بێلاڕووسەوە بە ئارەزووی خۆیان گەڕاونەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق، تا ئێستا ٣٨٣ پاسپۆرتی بەخشیووە بەو کۆچبەرانەی کە لە بێلاڕووس، لیتوانیا، لاتیڤیا و پۆڵەندا، پاسپۆرتەکانیان ون کردووە و دەیانەوێت بە ئارەزووی خۆیان بگەڕێنەوە.
گەشتە ئاسمانییەکان بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران لە ١٨ی مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، دەستی پێ کردووە.