جێگری سەرۆکی ئاک پارتی سەردانی بزووتنەوەی ئیسلامیی کرد

Arbil
هەولێر - AA
جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاک پارتی) و پەرلەمانتاری تورکیا لە بازنەی ئیستانبوڵ، زافەر سراکایا لە میانی سەردانەکەی بۆ هەولێر، سەردانی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانی کرد لەلایەن ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی، عیرفان عەبدولعەزیز و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پێشوازی لێکرا.
لە دیدارێکدا تیشکخرایە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولا، هاوکات دۆخی ناوچە بە گشتی تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
جێی ئاماژەیە دوێنێ یەکشەممە جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاک پارتی) زافەر سراکایا لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان و زنجیرەیەک سەردان و دیداری بۆ لای لایەنە سیاسییەکان ئەنجام دا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن