Ozhin Jola
02 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2020
کەرکووک - AA
کاتژمێر شەشی بەیانی روژی سێشەممە خۆکوژێک بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لەجۆری پیکاب تویتا لە بازگەی مەریەم بەگ باشووری کەرکووک خۆی تەقاندەوە و لەئەنجامدا ئافرەتێک کوژرا کە ئۆتۆمبێلەکەی لە پشتی ئەو ئۆتۆمبێلە بومبرێژکراوەدا بووە و پێنج کەسیش برینداربوونە کە چواریان کارمەندی پۆلیسی فیدڕاڵی و ئەوەی دیکە ھاووڵاتییەکی سڤیل بوو.
فەرماندەی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵی، لیوا حەیدەر متەوری بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "شکستمان بەو ھەوڵەی تیرۆریستان ھێنا کە بەنیازبوون بچنە ناو شاری کەرکووکەوە و کردەوەی گەورەی تیرۆریستی ئەنجامبدەن، بەڵام ھێزەکانمان لە بازگەکەدا پشکنینی وردیان بۆ ئۆتۆمبێلەکەدا کردبوو بۆیە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە خۆی تەقاندووەتەوە و لە ئەنجامدا شەش کەس بوونە قوربانی کە ئافرەتێک لەنێو بازگەکەدابوو کوژرا و چوار کارمەندی پۆلیسی فیدڕاڵی لەگەل ھاووڵاتییەک برینداربوون".
حەیدەر متەوری راشیگەیاند، لە ئێستادا دوو لە بریندارەکان باری تەندروستیان جێگیرە و نەخۆشخانەیان جێھێشتووە.
فەرماندەی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵی گوتیشی: "پاش زانیاری وردی ھەواڵگرییمان، خاوەنی ئۆتۆمبێلە بومبڕێژکراوەکەمان دۆزیەوە کە دانیشتووی گەڕەکی زیباعی تازەی سەربە حەویجەیە و دوای دەستگیرکردنی لەئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.