Rawan Subhi Obaiullah
28 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2023
دهۆک - AA
لە سنووری قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆک، مینێکی چێندراو بە دوو کەسدا تەقییەوە و بەهۆیەوە کەسێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکە برینداربوو.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسى ئانادۆڵۆ، ئهمرۆ بهيانى دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی کوانێ سهربه قهزاى ئامێدى بەمەبەستی هێنانی گژوگیا بەهارییەکان چوونەتە چیاى مهتينا و مینێکی چێندراو پێیاندا تەقیووەتەوە، بههۆيهوه کەسێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکە برینداربووە.
هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەوەی بە چەند قۆناغێکی جیاوازی شەڕدا تێپەڕیووە، هەر بۆیەش بەشێکی زۆر لە خاکی هەرێمی کوردستان بە مین چێندراوە، پێشتر بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مین لە پارێزگای دھۆک، شیلان سامر لە دیمانەیەکی ئاژانسی ئانادۆلۆ رایگەیاندبوو "٧٧٥ کێڵگەی مینڕێژکراو لە سنووری پارێزگای دھۆک ھەیە و توانیوومانە ٣٧٠یان لە مین و تەقەمەنی پاکبکەینەوە کە دەکاتە رێژەی لەسەدا ٣٩ و ناوچەی ئامێدی لە ھەموو شوێنەکانی دیکەی سنووریی بە مین چێندراوی فراوانترە بەڕێژەی لەسەدا ٥٢".