Rawan Subhi Obaiullah
16 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2024
دهۆك - AA
لە سنووری قه‌زای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک وەرزی دروێنەکردنی کونجییە، کونجیی ئامێدی خواستێکی زۆری لەسەرە، جووتیاران ساڵانە کونجییەکی زۆر دەچێنن و بەشێکی زۆری بەرهەمەکەشی دەکرێتە تەحین (راشی)، كونجی ئامێدی بە تەواوەتی دەستی خۆماڵی و سرووشتییە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە تامی تەحینی ئامێدی جیاواز بێت لە تەحینی دیکە و خواستێکی زۆری لەسەر بێت.
لە سەرەتای دەستپێکی چاندنی کونجی، زەوییەکان پڕ ئاو دەکرێن و دوای چەند ڕۆژێک بە تراکتۆر دەکێلدرێت و، دواتریش جووتیاران بە بەشێوازی دەستی پڕۆسەی چاندنەکە ئەنجام دەدەن.
کونجی بەرھەمێکی ھاوینەیە، لە مانگی شەشەوە دەست بە چاندنی دەکرێت، لە سەرەتای وەرزی پایزیشیەوە دەست بە دروێنەکردن و بڕینەوەی دەکرێت، بەڵام تا دەگاتە بەرھەم، شەش بۆ حەوت جار ئاو دەدرێت.
جووتیارێکی سنووری ناحیەی دێرەلوک، سادق ئوسمان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "هەموو ساڵێک له سه‌ره‌تای مانگی حوزەیراندا ده‌ست به چاندنی كونجی ده‌كه‌ین، لەم ناوچەیە، کونجی پێویستی به شه‌ش بۆ حه‌وت جار ئاودانه، كۆتایی مانگی ئەیلوول به هەرەوەزی ده‌ست به دروێنەکردن دەکەین، خاکی ناوچەکەمان گونجاوە، بۆیەش كونجی قه‌زای ئامێدی ناوبانگی زۆر و خواستی زۆری له سه‌ره، خه‌ڵكی وا هه‌یه دێنه به‌ر ده‌رگامان بۆ ئه‌وه‌ی كونجی ئێمه بكڕن، لێرە تا بە تەواوی پێنەگات ئەوا دروێنه‌ی ناكه‌ین، به‌ڵام له زۆر شوێن هه‌یه په‌له له دروێنهكردن ده‌كه‌ن، بۆیه كه ده‌یكه‌ن به ته‌حین، تامه‌كه‌ی خۆش ده‌رناچێت".
ساڵ بە ساڵ جووتیارانی سنووری دەڤەری ئامێدی ڕووبەری چێنراو بە کونجی زیاد دەکەن، بەگوێرەی داتای بەڕێوەبەرایه‌تی کشتوکاڵی ئامێدی كه به ئاژانسی ئانادۆڵو دراوە، ئەمساڵ نزیکەی ٨٠٠ دۆنم زەوی بە بەرهەمی کونجی چێنراوە و پێشبینی دەکرێت بەرهەمی کونجی زیاتر بێت لە ساڵی رابردوو، لە سنووری پارێزگای دهۆکیش ساڵانە سێ هەزار و ٣٣٣ دۆنم کونجی دەچێندرێن.
كه‌ره‌ڤان لوقمان هاووڵاتییەكی گوندی گوهه‌رزێ یه سه‌ر به ناحیه‌ی دێره‌لوك و كونجییەکی زۆری چاندووە، ئەو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دەڵێت: "هاووڵاتیانی ئه‌م ناوچانه، به شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌وه‌زی و كولتووری كوردهواری ده‌ست به دوورینه‌وه‌ی گه‌نم و جۆ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له وه‌رزی پایزیش له كاتی گه‌یشتنی به‌رهه‌می كونجی، بە هەمان شێوەی هەرەوەزی ده‌ست به دروێنەی دەکەین، ئه‌مڕۆ ئێمه زیاتر له ٥٠ كه‌س له گوندی گوهه‌رزێ سه‌ر به ناحیه‌ی دێره‌لوك ده‌ستمان به دروێنەی كونجی كردووه، له سه‌ره‌تا كه ده‌ست به دروێنه‌ی كونجی ده‌كه‌ین، کارەکان دابه‌ش دەکرێت، هه‌ندێك کاری دروێنە، هه‌ندێكی دیکە ده‌یگوازنه‌وه، هه‌ندێكیش ده‌یكه‌ن به كه‌پرۆك".
لە سنووری قه‌زای ئامێدی نزیكەی ٢٠ كارگەی دروستكردنی تەحین هەیە، چونكە کونجییەکە بە دار دەیکوڵێنن و لەسەر بەردی گەورە دەهاڕدرێت، ئەوا تام و چێژێکی خۆشی هەیە و بەناوبانگە.
ساڵانه لە كۆتایی مانگی ئۆكتۆبه‌ر له قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بە بەشداریی ده‌یان کارگە و ئاشی تەحینی دەڤەرەکە، فێستیڤاڵی تەحین ده‌كرێته‌وه كه تێیدا چەندین چالاکیی جیاجیا بەڕێوەدەچن و چەندین بەرهەمی خۆماڵیی دیکەی دەڤەرەکەش نمایش ده‌كرێن.