عێراق

بەهۆی پێشبینی بارانی بەهێز سبەی لە دهۆک پشوو ڕاگەیەندرا

- بە هۆی ئەو شەپۆلە بارانە بەخووڕەی کە ئەمڕۆ سەنتەری پارێزگای دهۆک و بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی گرتەوە، لافاو هەستاو و سێ کەس بوونە قوربانی. هەروەها لافاو بووە هۆی بریندار بوونی ١٧ کەس و ١٥٠ خانووش زیانیان بەرکەوت.

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 19.03.2024 - نوێکردنەوە : 19.03.2024
بەهۆی پێشبینی بارانی بەهێز سبەی لە دهۆک پشوو ڕاگەیەندرا

Dahuk

دهۆک - AA

بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، سبەی لە پارێزگای دهۆک پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە پارێزگاری دهۆک عەلی تەتەر ئاراستەی ڕای گشتی کردووە، بڵاوی کردووەتەوە کە بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان بەهۆی ئەگەر بارانبارینی بەهێزەوە، سبەی پشووی فەرمی دەبێت.

جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە ئەو بڕیارە هەریەکە لە هێزەکانی پۆلیس، بەرگریی شارستانی، ئاسایش و تەندروستی ناگرێتەوە و ئەوان بەهۆی دۆخەکەوە دەبێ لە ئامادەباشی دابن.

بڕیارەکەی پارێزگاری دهۆک هەروەها تیمەکانی ڕێگەوبان و بەنداوەکانیش ناگرێتەوە و ئاگادار کراونەتەوە کە دەبێت لەسەر ئەرکەکانیان بن.

داواش کراوە کە هاووڵاتیان بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و کەسوکاریان لە ماڵەکانیان دەرنەکەون و لەئەگەری هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا، پەیوەندی بە تیمەکانی فریاکەوتنەوە بکەن.

بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانە بەخووڕەی کە ئەمڕۆ سەنتەری پارێزگای دهۆک و بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی گرتەوە، لافاو هەستاو و سێ کەس بوونە قوربانی. هەروەها لافاو بووە هۆی بریندار بوونی ١٧ کەس و ١٥٠ خانووش زیانیان بەرکەوت.

بە پێی زانیارییەکان ٥٠ ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان بەر لافاو کەوتوون و ١٢٠ کەسیش لە دۆخێکی نالەباردا لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە ڕزگاریان بوو.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın