ژيان, عێراق

بەهۆی بارانبارینەوە ئاستی ئاو لە دەریاچە و بەنداوەکان بەرزبووەتەوە

Heman Hussein Yaseen  | 07.01.2026 - نوێکردنەوە : 07.01.2026
بەهۆی بارانبارینەوە ئاستی ئاو لە دەریاچە و بەنداوەکان بەرزبووەتەوە

Arbil

هەولێر - AA

دوای شەپۆلێکی بەفر و بارانبارینی زۆر لەم دواییانەدا، ئاستی ئاوی بەنداوەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، ئەمەش وەک زیادبوونی بەرچاوی یەکێک لە گرنگترین سامانی نیشتمانی کە ئاوە.

ھاوکات شانبەشانی ئەم بەرزبوونەوەی ئاوە، نیگەرانییەک سەریھەڵداوە کە ئەویش ماسیگرانی ناوچەکە ھەواڵی لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر ماسییان لە بەشێک لە حەوزەکانییان ڕاگەیاندبوو بەھۆی زۆربوونی ئاوەوە.

خاوەنی یەکێک لە پڕۆژەکانی حەوزی ماسیی لە سەر دەریاچەی سیروان لە قەزای دەربەندیخان، وێڕای لەدەستدانی چەندین ماسی بەڵام دڵخۆشە بە بەرزبوونەوەی ئاو لە دەریاچەکەدا و ئاماژە بەوە دەکات لەو شوێنەی ئەوان ئاستی ئاو نزیکەی شەش مەتر بەرزبووەتەوە.

خاوەنی پڕۆژەی حەوزی ماسی، بیلال جەعفەر کە ماوەیەکی زۆرە لەم ناوچەیە خەریکی بەخێوکردنی ماسییە، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێمە وەک خاوەنی پڕۆژەی بەخێوکردنی ماسی، ماوەیەکی زۆرە بە بەردەوامیی لێرەین، بەم شەپۆلەی ئەمجارەی بارانبارین و شەپۆلەکەی پێشتر، ئاستی ئاو پێنج بۆ شەش مەتر بەزربووەتەوە چونکە ژمارەیەک بەرد لەم بەرزاییەی ھەیە کە پێشتر دیاربوون و ئێستا بەھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەکە ون بوونە، بەردەکانیش پێشتر لەگەڵ ئاستی ئاوەکە پێنج مەترێک جیاوازی ھەبوو".

بیلال جەعفەر گوتیشی : "پردێکمان دروست کردووە کە ئێمەی دەگەیاندە حەوزەکە، بەھۆی ئاستی ئاوەکە پردەکەمان شکا و چەندین ماسییمان لەدەستدا، بەڵام دڵخۆشین بە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەکە چونکە سوودی گشتیی ھەموومان ھەیە".

دەریاچەی سیروان دەکەوێتە قەزای دەربەندیخان و بەدووری ٥٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری سلێمانی و سەرچاوەیەکی گرنگی بەرھەمی ماسییە و چەندین کەس حەوزی گەورەیان لەسەر دەریاچەکە هەیە و ماسی بەخێو دەکەن.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın