عێراق

بەغدا میوانداری کۆنفرانسێکی ھەرێمی لەبارەی چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانی ئاووھەوا دەکات

وەزیری ژینگەی عێراق، نزار ئامێدی ڕایگەیاند، عێراق یەکێک لەو وڵاتانەی کە زیاتر بەھۆی کاریگەرییەکانی ئاووھەوا، زیانی بەرکەوتووە.

Zana Natık Kerem  | 27.03.2024 - نوێکردنەوە : 28.03.2024
بەغدا میوانداری کۆنفرانسێکی ھەرێمی لەبارەی چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانی ئاووھەوا دەکات

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزیری ژینگەی عێراق، نزار ئامێدی ڕایگەیاند لە مانگی ئایاری داھاتوودا، بەغدا میوانداری کۆنفرانسێکی ھەرێمی دەکات کە تایبەت دەبێت بە چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانی ئاووھەوا.

نزار ئامێدی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی "العراقییە" ئاماژەی بەوەداوە، عێراق یەکێک لەو وڵاتانەی کە زیاتر بەھۆی کاریگەرییەکانی ئاووھەوا، زیانی بەرکەوتووە و گوتوویەتی: "عێراق بووە ئەندام لە ڕێککەوتننامەی پاریس و بەڵگەنامەیەکی بۆ بەشداریکردن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئاووھەوا پێشکەش کرد".

ئاشکراشی کردووە: "ستراتیژێکی باشمان ھەیە کە پلان و چارەسەر لەخۆدەگرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی ئاووھەوا".

ئاماژەی بەوەشداوە کە پرسی ژینگە و ئاووھەوا تەنھا بۆ وەزارەتی ژینگە سنوردار نییە، بەڵکو پێویستە ھەمووان لەوبارەیەوە ھاوکاربن.

وەزیری ژینگەی عێراق، نزار ئامێدی ڕاشیگەیاند کە ئێستا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی بەشداری لە لووتکەی ئاووھەوا "COP 29" بکەن کە بڕیارە لە ئازەربایجان ئەنجام بدرێت و گوتی: "لە مانگی ئایاری داھاتوودا، بەغدا میوانداری کۆنفرانسێکی ھەرێمی دەکات کە تایبەت دەبێت بە چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانی ئاووھەوا".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın