Zana Natık Kerem
22 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2022
ھەولێر ــ AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح لە ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی-دا رایگەیاند کە رۆژنامەی کوردی رۆڵێکی کاریگەری بینیوە لە شۆڕش، راپەڕین و خستنەڕووی راستییەکان، ھەروەھا ئاشکراکردنی گەندەڵی.
بەرھەم ساڵح لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، پەیامێکی بەبۆنەی ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیوویەتی: "بەبۆنەی یادی ١٢٤ ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردی پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی رۆژنامەنووسان دەکەم".
سەرکۆماری عێراق راشیگەیاندووە "رۆژنامەی کوردی رۆڵێکی کاریگەری بینیوە لە شۆڕش، راپەڕین و خستنەرووی راستییەکان وئاشکراکردنی گەندەڵی و رووبەروبونەوەی تاکرەوی، پاراستنی ئازادی و دیمکراسی".
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح لە ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی-دا ئەوەیشی نووسیووە: "ئازادی بۆ رۆژنامەنووسان دووپات دەکەینەوە".