Zana Natık Kerem
15 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2022
ھەولێر ــ AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح رایگەیاند کە بەھۆی تیرۆرەوە خەڵکێکی زۆر ئاوارەی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بوون، داوایشی کرد کە پلان و ستراتیجییەت دابندرێت بۆ بەرەنگاربونەوەی بیری توندڕەوی.
بەرھەم ساڵح، لە کۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازی کرد لە جێگری بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، ئۆگوچی دانیلز.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە کە لە دیدارەکەدا سەرکۆماری عێراق جەختیکردووەتەوە لەپێویستی پتەوترکردنی ھەماھەنگیی نێوان عێراق و رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، ھەروەھا کارکردن لەسەر دانانی پلان و ستراتیجییەت بۆ بەرەنگاربونەوەی بیری توندڕەوی و ئاماژەی بەوەیش داوە کە عێراق بەھۆی تیرۆرەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە، ھەر ئەوەش بووەتە ھۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆر ئاوارەی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بن.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە ھەروەھا بەرھەم ساڵح رایگەیاندووە کە پێویستە ئاسانکاریی بکرێت بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران و جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگە لەچوارچێوەی رێزگرتن لە یاسای نێودەوڵەتییەکان بگرێت تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ، خۆشگوزەرانی بۆ کۆچبەران مسۆگەر بکات.
راشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، ئۆگوچی دانیلز پشتیوانی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بۆ ئەندامبوونی عێراق لە رێکخراوەکە، دووپات کردەوە.