Zana Natık Kerem
08 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2020
بەغدا ــ AA
سەركۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح رایگەیاند گرنگە لە میانی گەشەپێدان بە كەرتی گواستنەوە، پاڵپشتیی لە كرانەوەی زیاتری عێراق بە رووی وڵاتانی جیهاندا بكرێت و ئاماژە بەوەیش دەكات كە كەرتی گواستنەوە زنجیرەیەكی گرێدراوی نێوان وڵاتانە.
بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە وەزیری گواستنەوەی عێراق، حوسێن شبلی كردووە و دواتر كۆبوونەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا سەركۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح رایگەیاندووە کە، "گرنگە لە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزارییەكانی لە كەرتی گواستنەوەدا بە هاووڵاتییان، پشت بە پێوەری نێودەوڵەتی ببەسترێت.
گوتووشیەتی: "گرنگە لە میانی گەشەپێدان بە كەرتی گواستنەوە، پاڵپشتیی لە كرانەوەی زیاتری عێراق بە رووی وڵاتانی جیهاندا بكرێت، چونكە كەرتی گواستنەوە زنجیرەیەكی گرێدراوی نێوان وڵاتانە".
بەپێی راگەیەندراوەكە لای خۆیەوە وەزیری گواستنەوەی عێراق، ناسر حوسێن شبلی لە كۆبوونەوەكەدا، بە وردی پلان و كارەكانی وەزارەتەكەی خستووەتەڕوو و رایگەیاندووە كە بەپێی ئەو پلانەی داندراوە، وەزارەتی گواستنەوە هەوڵی زیاتر بۆ چالاككردنی ئاستی كارەكانی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزارەكان بە هاووڵاتییان دەخاتەگەڕ.