Zana Natık Kerem
02 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2022
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، پێنج تیرۆریستی داعش لە پارێزگای نەینەوا باکووری ئەو وڵاتە کوژران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە بەسەرپەرشتی و پلانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە میانی ھێرشێکدا، حەشارگەیەکی داعشیان لە بیابانی قەزای حەزەر باشووری رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، بۆردومان کردووە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، حەشارگەکە خاپوورکراوە، ھەروەھا پێنج تیرۆریستی داعشیش کوژراون.