Zana Natık Kerem
04 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ــ AA
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول راگەیاند كە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە رێكخراوی داعش، ژمارەیەك حەشارگەی داعشیان لە سنووری پارێزگای دیالە رۆژهەڵاتی عێراق، بۆردومانكردووە.
لیوا یەحیا رەسول لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی كردەوە كە لەسەر فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش ژمارەیەك حەشارگەی داعشیان لە رۆژئاوای پارێزگای دیالە كە تایبەتبوون بە چەك و تەقەمەنی بۆردومانكردووە.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول زانیاری زیاتری لەوبارەوە نەخستووەتەڕوو.