Rawan Subhi Obaiullah
02 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2023
دهۆک - AA
بەردانەوەی ئاوی زیاتر لە رووباری دیجلەوە بۆ عێراق، بە ههنگاوێكى باش و دڵخۆشكهر دادەنرێت كه له ديدارى نێوان سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بڕيارى لێدرا و شارەزایان پێیان وایە کە ئەوە دهبێته مایەی ئهوهى کە ناوچە کشتوکاڵییەکانى ناوەڕاست و خوارووی عێراق بوژانەوە بەخۆیانەوە ببین.
سەرۆکی بەشی زانستی ئاو و خاک لە کۆلیژی زانستی ئەندازیاری چاندن لە زانکۆی دھۆک، دکتۆر زێرەڤان عارف عەبدوڵڵا رایگەیاند "کێشەی ئاو بۆتە کێشەیەک کە بەرووکی زۆربەی وڵاتانی جیھانی گرتووە، عێراقیش یەکێک لەو وڵاتانە و تا ساڵی ٢٠٣٠ پێشبینی دەکرێت کێشەی ئاو زیاتر ببێت، چونکە بەردەوام دانیشتووانی سەر زەوی لە زیادبووندان و پێویستییان بە ئاوی زیاتر دەبێت، بۆ نموونە لە بواری چاندندا داوکاری و پێداویستی خەڵک سێ ھەزار و ١٠٠ مەتر سێجا تاوەکو چوار ھەزار ٥٠٠ مەتر سێجا زیاد دەبێت و لە بواری پیشەسازیشدا داوکاری لەسەر ئاو ٨٠٠ مەتر سێجا تاوەکو ھەزار و ٥٠٠ مەتر سێجا زیاتر دەبێت، هەروەها لە بواری پێدوایستییەکانی ماڵیشدا، داواکاری لەسەر ئاو ٦٠٠ مەتر سێجا بۆ ٩٠٠ مەتر سێجا زیاتر دەبێت".
رۆژی سێشەممە ٢١ ئەم مانگە، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاند کە ئەوان پرسی ئاو وەک ناوەندێکی ھەماھەنگی دەبینن کە خزمەت بە بەرژەوەندی ھاوبەش بکات و ئاشکراشی کرد کە ئەوان ئاگاداری کێشەی لەناکاوی ئاون کە رووبەڕووی عێراق بووەتەوە و گوتی: "بەھۆی گۆڕانی ئاووھەواوە بە قۆناغێکی وشکەساڵیدا تێدەپەڕین، سەرەڕای سەرجەم ئەو نەرێنیانە بۆ نەھێشتنی تەنگەژەکانی عێراق، بڕیارماندا بڕی ئەو ئاوەی کە لە رووباری دیجلەوە دەڕژێت، بۆ ماوەی مانگێک بەپێی توانا زیاد بکەین".
دکتۆر زێرەڤان عارف عەبدوڵڵا پێشبینی دەکات کە بەردانەوەی ئاوی دیجلە لەلایەن تورکیا لە چرکەیەدا، ٥٠٠ مەتر سێجا زیاد بکرێت کە بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی کێشەی کەمی ئاو لە وەرزی ھاویندا لە عێراق بەشێوەیەکی کاتی چارەسەر بکرێت و ناوچە کشتوکاڵییەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بوژانەوە بەخۆیانەوە ببین.
لە راپۆرتی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتییدا کە لە مانگی ئاداری ٢٠٢٢دا بڵاوکرایەوە، راگەیەندرا کە زیاتر لە سێ ھەزار و ٣٠٠ خێزان لە ١٠ پارێزگای ناوەڕاست و باشووری عێراق بەھۆی بارودۆخی ئاووھەواوە ناچاربوون کۆچ بکەن.
دکتۆر زێرەڤان عارف عەبدوڵڵا ئاماژە بەوەشکرد، پێویستە ھەرێمی کوردستان و عێراق بۆ کەمبوونەوەی رووبەری بەبیابانبوون پێویستە ئاوی ژێرزەوی بەکار نەھێنن ئەوەی لەتوانادا بێت ئاوی سەر زەوی بەکار بێنێت، ھەروەھا لە ھەرێمی کوردستان سەرچاوەی زۆری ئاوی ھەیە پێویستە عێراق و ھەرێم پێکەوە بەنداوی ستراتیجیی دروست بکەن، چونکە لە وەرزی بارینی باراندا ئاوەکە سوودی لێ وەرناگیرێت ئەگەر بەنداوی ستراتیجیی دروست بکات، ئەو کاتە دەتوانێت ئاوەکە گلبداتەوە و بۆ وەرزی ھاوین چەندین ملیار مەتری سێجا لە بەردەست دەبێت و سوودی لێوەردەگرێت.
02.04.2023 بهردانهوهى ئاوى ديجله پهيامێكى دڵخۆشكهره بۆ عێراق
بهردانهوهى ئاوى ديجله پهيامێكى دڵخۆشكهره بۆ عێراق