باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، گونەی سەردانی قوتابخانەی تورکمانی کرد لە هەولێر
Arbil
هەولێر - AA
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، عەلی ڕەزا گونەی سەردانی قوتابخانەی ئامادەیی عیمادەددین زەنگی تورکمانی کرد لە شاری هەولێر و لە نزیکەوە هاوکارییەکانی سەرۆکایەتی ئاژانسی توركیا بۆ هاریكاری و ههماههنگی (TIKA)ی بۆ قوتابخانەکە و قوتابیانی بەسەر کردەوە.
لەو سەردانەی باڵیۆز گونەیدا هەریەک لە کۆنسوڵی تورکیا لە ھەرێم، مەولود یاقوت و وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان-عێراق، ئایدن مەعروف و ڕێکخەری ئاژانسی توركیا بۆ هاریكاری و ههماههنگى لە بەغدا، ئۆغوزهان دینلەر و مامۆستایانی تورکمان بەشدار بوون.
لەو سەردانەیدا گونەی لەگەڵ قوتابیانی ئامادەییدا کۆبووەوە و لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە خوێندنی قوتابییەکان بە زمانی تورکمانی و هاوکارییەکانی تیکا لە ناوچەکەدا جێگەی شانازییە.
گونەی سوپاسی بەرپرسانی ھەرێمی کرد بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی خوێندن بە تورکی.
هەروەها گونەی هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابییەکان خواست و، ڕایگەیاند: "کاتێک دەردەچن یان لێرە یانیش لە تورکیا دەچنە زانکۆ. لەوانەیە بەشێکیان لە تیکا کار بکەن و بەردەوامبن لە ناساندنی تیکا".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
