Bekir Aydoğan
21 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2021
هەولێر - AA
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، عەلی رەزا گونەی لە شاری هەولێر لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی کۆبووەوە.
گونەی دەربارەی کۆبوونەوەکەی راگەیەندراوێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکردووەتەوە و تیایدا نووسیویەتی "لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، دەربارەی چەند بابەتێک گفتوگۆمان کرد".
لە کۆبوونەوەکەی نێوان گونەی و تاڵەبانی-دا، کۆنسولی گشتیی تورکیا لە هەولێر، هاکان کاراچای ئامادەبوو.