29 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2019
به‌غدا - AA
گه‌وره‌ترین مه‌رجه‌عی شیعه‌كان له عێراق، عه‌لی سیستانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه حكوومه‌ت له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كان كه درێژه‌یان هه‌یه به‌رپرسیارێتی سه‌ر شانی به‌جێنه‌گه‌یاندووه، داواشی كرد ''هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و ئازاد'' بۆ په‌رله‌مان بكرێت.
نوێنه‌ری كه‌ربه‌لا، ئه‌حمه‌د ئه‌لسافی دوای گوتاری هه‌ینی ''نامه‌ی سیاسیی'' سیستانی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه خوێنده‌وه.
سیستانی له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاند ''به‌رپرسانی حكوومه‌ت به‌رامبه‌ر به‌م ره‌وشه سه‌خته‌ی وڵاتی پێدا تێده‌په‌ڕێت و رووداوه‌كانی ئه‌م دوو مانگه‌ی رابردوو بێ‌توانا بووه له خستنه‌ڕووی چاره‌سه‌ر و به‌رپرسیارێتیه‌كانی به‌جێنه‌گه‌یاندووه. له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت په‌رله‌مان چاو به بژارده‌كان له‌و باره‌یه‌وه بخشێنێته‌وه (هه‌ڵبژاردنی گشتیی) و ده‌بێت خێرا بكات له باره‌ی ده‌ركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن كه پێویست به هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فافتر و ئازادتر هه‌یه.
سیستانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر چاكسازی پێویست نه‌كرێت زیانی جددی به‌ر عێراق ده‌كه‌وێت و، وڵات په‌لكێشی پشێوی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سیستانی بانگه‌وازی له‌باره‌ی به‌كارنه‌هێنانی توندوتیژی دژ به خۆپیشانده‌ران نوێكرده‌وه.
په‌یامه‌كه‌ی سیستانی به‌وه لێكدرایه‌وه كه ''له په‌رله‌مانه‌وه متمانه له حكوومه‌ت وه‌ربگیرێته‌وه و ئاماده‌كاری بكرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت''.
- خۆپیشاندانه‌كانی عێراق
به‌مه‌به‌ستی پرۆتێستۆكردنی بێكاری، گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتیی، عێراقییه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵات خۆپیشاندان سازده‌كه‌ن. له‌و خۆپیشاندانانه‌دا كه له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستیانپێكردووه تا ئێستا زیاتر له ٣٠٠ كه‌س کوژراون و زیاتر له ١٥ هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.
له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه، كاردانه‌وه نیشانده‌درێت دژ به هه‌ژموونی ئێران له عێراق.
هاوكات ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی به پاكێچی چاكسازی راگه‌یه‌ندراو قایل نابن، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عەبدلمەهدی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به فه‌رماندان بۆ به‌كارهێنانی توندوتیژی له خۆپیشاندانه‌كاندا و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.