ئابووری, عێراق

ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر لێکتێگەیشتنی نوێی ھەولێر و بەغدا بۆ مووچە و شایستە داراییەکان

ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، ئەو ھێرشانەی کە لە ڕێگای ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕکەوانەوە کراونەتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی زیانێکی زۆری ماددیان بە پرۆسەی بەرھەمھێنانی نەوت گەیاندووە.

Zana Natık Kerem  | 16.07.2025 - نوێکردنەوە : 17.07.2025
ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر لێکتێگەیشتنی نوێی ھەولێر و بەغدا بۆ مووچە و شایستە داراییەکان

Arbil

ھەولێر ــ AA

ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر لەیەکترتێگەیشتنی نوێی نێوان ھەولێر و بەغدا، تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکان و ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ھێرشانەی کە لە ڕێگای ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕکەوانەوە کراونەتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی زیانێکی زۆری ماددیان بە پرۆسەی بەرھەمھێنانی نەوت گەیاندووە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی ھەرێم بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، قوباد تاڵەبانی کۆبووەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە لە کۆبوونەوەکەدا، بە توندی ھێرشە تیرۆریستییەکانی سەر ھەرێمی کوردستان و بە تایبەتی بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێم شەرمەزار کراوە کە زیانێکی زۆری ماددیان بە پرۆسەی بەرھەمھێنانی نەوت گەیاندووە و ئامانجی ئەم ھێرشانەا، لێدانە لە ژێرخانی ئابووریی و وزەی ھەرێم.

باسی لەوەش کردووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، داوا لە حکوومەتی فیدراڵی دەکات کە ئەرکی خۆی بەجێ بگەیەنێت، بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو ھێرشانە دابنرێت و ڕێکاری یاساییش بەرامبەر ئەو تێکدەرانە بگیرێتە بەر.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی دۆخی دارایی ھەرێم و ڕێڕەوی دانوستان و گفتوگۆکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ سەبارەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی ھەرێم .

ئاماژەی بەوەشداوە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، وردەکاری ئەو لەیەکترتێگەیشتنە ھاوبەشەی کە دوێنێ سێشەممە لە بەغدا تایبەت بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و پابەندییەکانی ھەرێم ھاتووەتە ئاراوە، خراوەتەڕوو.

ڕاشیگەیاندووە کە دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازیی لەو لەیەکترتێگەیشتنە کردووە و بڕیاری داوە بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەو لەیەکترتێگەیشتنە کە بڕیارە لە بەرامبەردا حکوومەتی فیدراڵیی مووچە و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان بنێرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın