عێراق

ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەنگى لەسەر پرۆژەياسايەكى تايبەت بە ژن و كچە رزگاربووە ئێزدييەكان دا

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر پرۆژەیاسایەکی تایبەت بە ژن و کچە رزگاربووە ئێزدییەکاندا و پەسەندی کرد.

Ekip  | 02.03.2021 - نوێکردنەوە : 03.03.2021
ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەنگى لەسەر پرۆژەياسايەكى تايبەت بە ژن و كچە رزگاربووە ئێزدييەكان دا

Arbil

ھەولێر- AA

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر پرۆژەیاسایەکی تایبەت بە ژن و کچە رزگاربووە ئێزدییەکاندا و پەسەندی کرد.

بە گوێرەی راگەیەنراوێک کە لە نووسینگەی نوێنەری کۆتای ئێزدییەکان لە پەرلەمانی عێراق، سائیب خدر-ه‌وە دەرچووە، دوای ھەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر و ھاوکاریی لایەنەکان له‌ په‌رله‌مان، کۆتاییان بە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسایەکی تایبەت بە ژن و کچە رزگاربووە ئێزدییەکان داوه‌.

راگەیەنراوەکە ئاماژە بەوە دەکات یاساكه‌ یەکەم یاسای تایبەتە بە ئێزدییەکان لە سیستمی یاسادانانی عێراقدا و سوپاسی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی.

بە پێی راگەیەنراوەکە ئەو یاساكه‌ چەند بڕگه‌یه‌ك لەخۆدەگرێت بۆ پشتیوانییكردنی خاوەنی قوربانییان و ئەو ژن و کچە ئێزدییانەی کە رزگاریان بووە.

هه‌روه‌ها جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو دەقانەی یاساکە کە بۆ پشتیوانییكردنی رزگاربووەکان چاککراوە، پێدانی ئیمتیازاتی وەکو مووچەی مانگانە، پێدانی پارچە زەوی، پێدانی قەرزی خانووبەرە و لێخۆشبوون لە مەرجی تەمەن بۆ گەڕانەوە بۆ خوێندن، لە خۆدەگرێت.

جگە لەوە ھەر بەپێی راگەیەندراوەکە، چەند چینێکی دیکە بۆ یاساكه‌ زیادکراوە وەک رزگاربووان لە کۆمەڵکوژییەکان و منداڵە ئێزدییە رزگاربووەکان و بابەتی دیکە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی ژن و کچە رزگاربووە ئێزدییەکان.

نوێنەری کۆتای ئێزدییەکان لە پەرلەمانی عێراق، سائیب خدر لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیدا، پیرۆزبایی لە ژن و کچە رزگاربووە ئێزدییەکان دەکات و بەڵێنی بەدواداچوون بۆ یاساکە دەدات تا جێبه‌جێكردنی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın