عێراق

ئەمریكا سزای بەسەر ٢٠ كەسایەتی و قەوارەی عێراقیدا سەپاند

- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس رایگەیاند ناوی ٢٠ كەسایەتی و قەوارە كە سەروەریی عێراقییان پێشێكردووە و پارەی عێراقییان گواستووەتەوە بۆ فەیلقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران خرانە نێو لیستی سزاكانەوە.

Zana Natık Kerem  | 28.03.2020 - نوێکردنەوە : 29.03.2020
ئەمریكا سزای بەسەر ٢٠ كەسایەتی و قەوارەی عێراقیدا سەپاند

Baghdad

واشنتۆن ــ AA

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس رایگەیاند ناوی 20 كەسایەتی و قەوارە كە سەروەریی عێراقییان پێشێكردووە و پارەی عێراقییان گواستووەتەوە بۆ فەیلقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران خرانە نێو لیستی سزاكانەوە.

مۆرگان ئۆرتاگوس راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئەوەی گوتووە: "ئەو كەسانە یارمەتی دابینكردنی داراییان بۆ سوپای پاسداران داوە كە دەدرایە ئەو گرووپە تیرۆریستیانەی كە لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن وەك حزبوڵڵا و عەسائیبی ئەهلی حەق ئەویش بە ئامانجی ئەنجامدانی چالاكی بۆ پەكخستنی هەوڵەكانی حكوومەتی عێراق بۆ سەربەخۆی وزە".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس ئەوەشی گوتووە: "ئەو قەوارە و كەسایەتییانە كە ناویان خراوەتە نێو لیستی سزاكانەوە لە بەرژەوەندی سوپای پاسدارانی ئێران كاریان كردووە بۆ ئەوەی عێراق تەنها پشت بە هاوردەكردنی كارەبای ئێران ببەستێت".

مۆرگان ئۆرتاگوس گوتیشی: "ئەمریكا لێبوردە نابێت لەگەڵ هەر لایەنێك كە یارمەتی ئێران بدات یان مامەڵەی لەگەڵدا بكات، جگە لەوەیش عێراق دەوڵەمەندە بە سەرچاوە سروشتییەكان و توانای هەیە پشت بەستنی بە هاوردەكردنی وزەی ئێران كەم بكاتەوە".

لە كۆتاییدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس ئەوەی گوتووە:"ئەمریكا بەشێوەیەكی رێكخراوی لە بواری ئاسایشی وەزە كار دەكات لەگەڵ حكوومەتی عێراق، ئێمە پاڵپشتی لەو رێوشوێنانە دەكەین كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی پشت بەستنی عێراق بە وزەی ئێران، لە نزیكەوە چاودێری خێرای چارەسەری پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق دەكەین، پابەندین بە كاركردن لەگەڵ حكوومەتی عێراق بۆ بەدیهێنانی ئەو ئاسایشەی كە گەلی عێراق شایەنیەتی".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın