Ahmet Dursun,Abdullah Shukur
30 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2019
ئەنقەرە - AA
لە نێوان ھەردوو وڵاتی ئێران و عێراق ئاڵوگۆڕی ژمارەیەک بەندکراو کرا.
ئاژانسی هەواڵیی میھری نیمچە فەرمی بڵاویکردەوە، جێگری وەزیری دادی ئێران، مەحمود عەباسی رایگەیاند کە ٢٠ بەندکراوی ئێرانی لە عێراق لەسەر سنووری نێوان ھەردوو وڵات و لەژێر چاودێری بەرپرسانی دادوەری، رادەستی بەرپرسانی ئێران کراونەتەوە.
مەحمود عەباسی راشیگەیاند کە لە بەرامبەر ٢٠ بەندکراوە ئێرانیەکە پێنج تاران پێنج بەندکراوی عێراقی رادەستی بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
جێگری وەزیری دادی ئێران راشیگەیاندووە کە زۆربەی ئەو کەسانە بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر سزادراون و لەمەودواش سزاکانیان لە وڵاتەکەی خۆیان تەواو دەکەن.