Zana Natık Kerem
26 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2022
ھەولێر ــ AA
ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری ئەو وڵاتە، دەست پێ کرد.
ئەفسەرێک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەددین کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند کە ھێزەکانی سوپا و پۆلیس لەگەڵ ھێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان لە قەزای دوجێل باشووری پارێزگای سەڵاحەددین دەست پێ کردووە.
ئەفسەرەکە ئاماژەی بەوەیش دا کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە لە ناوچەکە.
راشیگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکە دوای ئەوە دەستی پێ کردووە، ئەمڕۆ شەممە دوو مووشەک ئاراستەی ناوچەیەک لە قەزای دوجێل کران و بەھۆی زیانی ماددییان لێکەوتەوە، بەڵام زیانی گیانیان نەبووە.
سەرەڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ژمارەیەک ناوچەی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.