Fakhradin Ibrahim Mohammad
14 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2020
هەولێر - AA
له ئاكامی بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە له گوندێکی سەر بە پارێزگای دهۆك، سێ سهرنشێنی ئۆتۆمبێلێكە کوژران.
شەوی رابردوو بە هۆی بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە لە نزیک گوندی رهشانكێی سهر به شارۆچکەی زاوێتهی سنووری پارێزگای دهۆک، سێ چەکداری رێکخراوەکە کوژران.
شارۆچکەی زاوێتهی ٢٠ کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری دهۆک، دوورە.
خەڵکی ناوچەکە بە میدیاکانی لۆکاڵییان راگەیاندووە کە ئۆتۆمبێلەکە سێ سەرنشینی هەبووە و هەر سێکیان لە بۆردومانەکەدا سووتاون و دوای بە ئامانج گرتنی ئۆتۆمبێلەکە، دەنگی تەقینەوەیان بیستووە، بۆیە گومانی ئەوە هەیە کە لە ئۆتۆمبێلەکەدا تەقەمەنی هەبووبێت.
تیمهكانی ئاگركوژێنهوه و پۆلیس و ئۆتۆمبێلی فریاكهوتنی هەرێمی کوردستان، لە ناوچەکە ئامادەبوون.