Abdullah Söylemez
05 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2023
ئاگری - AA
پێکدادانی حەوت ئۆتۆمبێل لە ئاگری بووە هۆی برینداربوونی ١٩ کەس.
لە سەر ڕێگەی نێوان ئاگری بۆ ئێران، حەوت ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، پاس و ئۆتۆمبێلی بچووک و یەک ئۆتۆمبێلی پۆلیس پێکیان دادا.

دەستبەجێ تیمەکانی پۆلیس، تەندروستی و جەندەرمە ڕەوانەی شوێنی پێکدادانەکان کران. ١٩ برینداری ڕووداوەکە بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاگری کران.
تیمەکانی ڕێگەوبانیش لە هەوڵ دابوون بۆ ئەوەی ڕێگەکان بە ڕووی هاتوچۆدا بکەنەوە.

هۆکاری ڕووداوەکە بوونی تەمێکی چڕ و کەمبوونەوەی مەودای بینین بووە لە ناوچەکەدا.
