Fahrettin İbrahim
13 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2020
به‌غدا – AA
میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه هێزه‌كانی ئه‌مریكا هێرشی ئاسمانییان كردووه‌ته سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران.
میدیاكان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نزیك له ئێران له بابل، كه‌ربه‌لا، سه‌لاحه‌دین، ئه‌نبار و چه‌ند شارێكی دیكه.
له هێرشه‌كاندا حزبوڵڵای عێراقیش كراوه‌ته ئامانج. حزبوڵا پشتیوانی خۆی له هه‌رچه‌شنه هێرشێك بۆ سه‌ر ئه‌مریكا ده‌ربڕیوه و رۆژی رابردوو له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو كه داگیركه‌ران ده‌بێ باجی كرده‌وه‌كانیان بده‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه هێشتا لایه‌نه فه‌رمییه‌كانی عێراق، هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه و له ژماره‌ی كوژراو و برینداربوونی چه‌كدارانی حه‌شد هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ست نییه.
دوای هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی تاجی له به‌غدا له رێكه‌وتی ١١ی ئه‌م مانگه، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كرێته سه‌ر گرووپه چه‌كدارییه‌كانی نزیك له ئێران.
هاوكات ده‌گوترێ، ده‌نگی ته‌قینه‌وه له بنكه‌ی سه‌ربازی K1 له كه‌ركووك بیستراوه.