ئایدن مهعروف: "تورکمانەکان بە یەک لیستی بەرەی تورکمانی عێراق بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمدا دەکەن"
- ئایدن مهعروف: "(بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتاکان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە) ئەم بڕیارە بە هەڵەیەکی مێژوویی دەبینین. لەسەر خواستنی لایەنە سیاسییە جیاوازییەکان ئەم بڕیارە لەبارەی کۆتاکان دراوە".
Arbil
هەولێر - AA
وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان و ئهندامی مهكتهبی سیاسیی بهرهی توركمانی عێراق، ئایدن مهعروف ئاماژەی بەوە کرد تورکمانەکان بە یەک لیستی بەرەی تورکمانی عێراق بەشداری لە هەڵبژاردنەکەی ١٠ی حوزەیرانی هەرێم دەکەن.
لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئایدن مەعروف باسی لەوە کرد دوای ئەوەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا لەسەر ئەوەی ١١ کورسییەکەی کۆتاکان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان-عێراق، کە پێکهاتووە لە پێنج کورسی تورکمانەکان و شەش کورسی مەسیحییەکان نادەستوورییە، تورکمانەکان و مەسیحییەکان لە دەرەوەی لیستی کۆتاکان بەشداری لە هەڵبژاردنەکەی ١٠ی حوزەیراندا دەکەن.
لە کاتێکدا ژمارەیەک لە پارتە سیاسییەکانی تورکمان و مەسحییەکان لە هەرێم لە پاش ئەو بڕیارەی دادگاکە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان ڕاگەیاند، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان و ئهندامی مهكتهبی سیاسیی بهرهی توركمانی عێراقی، ئایدن مهعروف باسی لەوە کرد کە تورکمانەکان لە ڕێگەی ئەو لیستەی بە ڕێبەرایەتی بەرەی تورکمانی عێراق پێکدەهێندرێت بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن.
ڕاشیگەیاند: "ئەم بڕیارە بە هەڵەیەکی مێژوویی دەبینین. لەسەر خواستنی لایەنە سیاسییە جیاوازییەکان ئەم بڕیارە لەبارەی کۆتاکان دراوە".
هەروەها ئایدن مەعروف باسی لەوە کرد کە لەگەڵ پارت و دامەزراوەکانی تورکمان لە هەولێر کۆدەبنەوە و گوتی: "دەرگای بەرەی تورکمانی عێراق کراوەیە. لە قۆناغی داهاتوودا ناوی کاندیدەکان دیاری دەکرێن".