Zana Natık Kerem
12 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
ئاگر لە باڵەخانەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە ناوەڕاستی بەغدا کەوتووە کە تا ئێستا ھۆکارەکەی نەزاندراوە.
سەرچاوەیەک بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە کە ئاگر لە نھۆمی چوارەمی باڵەخانەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق کەوتووەتەوە کە تا ئێستا ھۆکارەکەی نەزاندراوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە لەئێستادا، ترسی ئەوە ھەیە کە ئاگرەکە بۆ نەخۆشخانەی شاری پزیشکیی تەشەنە بسهنێت کە دەکەوێتە نزیک باڵەخانەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، لەبەر ئەوە دەسەڵاتدارانی عێراق ھەوڵەکانیان بۆ رزگارکردنی ئەو نەخۆشانەی کە لە نەخۆشخانەکەدا خەوێندراون، خستووەتەگەڕ.
ھاوکات وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە تیمەکانی بەرگریی شارستانیی بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
رۆژی ٢٤ی مانگی نیسانی رابردووی ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کە تایبەتکرابوو بە چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا کەوتەوە و بەھۆیەوە١٣٠ کەس گیانیان لەدەست دا.