Hemn Baban
02 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2017
نه‌ینه‌وا- AA
چه‌ندین به‌شی مۆزه‌خانه‌ی مووسڵ له‌گه‌ڕه‌كی مه‌نسور سوتێنراون، له‌چه‌ندین شوێنیش شوێنه‌واری گوللـە و مووشه‌كه‌كانیش ده‌بینرێت.
مۆزه‌خانه‌ی مووسڵ، ئه‌و شوێنه‌ی پاش كۆنتڕۆڵكردنی شاری مووسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه زۆرترین زیانی پێگه‌یه‌نرا و هاوشانی ته‌قاندنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی نرگال و ده‌روازه‌ی مووسڵ و نه‌مرود و شوێنی تر رووبه‌ڕووی زۆرترین كاولكاری و تێك‌شكان بوویه‌وه زۆرترین سه‌رنجی جیهانی به‌لای خۆیدا راكێشا، چوون به قسه‌ی شوێنه‌وارناسه‌كان گوناهـ و تاوانی كوشتنی شارستانییه‌ت له كوشتنی مرۆڤه‌كان كه‌مترنییه.
مۆزه‌خانه‌ی مووسڵ ده‌كه‌وێته به‌ری راستی شاره‌كه، له‌نێو گه‌ڕه‌كی مه‌نسور له پاڵ چه‌ند دامه‌زراوه‌كانی پێشووی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵكه‌وتووه، لێره شوێنه‌واره‌كان نه‌ماون، زۆرینه‌ی شوێنه‌واره‌كان براون و له‌شوێنی خۆیان نه‌ماون، له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ش چه‌ند دانه په‌یكه‌رێك به شكاویی بێ ناز كه‌وتوون.
هێشتا چه‌ندین شوێنه‌واری پێشووتری مۆزه‌خانه‌كه له كتێب و نووسراوی سه‌ر په‌یكه‌ره‌كان و شتی تریش له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه له‌نێو خۆڵاوی شوێنه‌كه تێوه‌گلاون.
مۆزه‌خانه‌ی مووسڵ له ساڵی 1971 دروستكراوه، چه‌ندین پارچه شوێنه‌واری مێژوویی تێدابوو، كه به‌پێی شاره‌زایان نرخی ئه‌وانه زۆر پڕ بایه‌خ بوون بۆ مرۆڤایه‌تیش نه‌ك به‌ته‌نها بۆ شارستانییه‌تی عێراق یان مووسڵ.
چه‌كدارانی داعش لێره به‌ته‌نها چوار دیوار و چه‌ند په‌یكه‌رێكی كه‌می شكاوی له‌نێو مۆزه‌خانه‌كه به‌جێ هێشتووه، له ژێر زه‌مینێكی مۆزهخانهكهشدا گۆڕێكی كۆن هه‌بووه تابوتێكی هه‌زاران ساڵه ته‌مه‌نی تێدابووه ده‌رهێنراوه و هێشتا نازانرێت داعش چی لێره بردووه.
به‌شێكی مۆزه‌خانه‌كه سووتێنراوه، لێره و له‌وێ شوێنه‌واری سووتانی كه‌لوپه‌له‌كانی دیاره، له‌چه‌ندین شوێنیش شوێنه‌واری مووشه‌ك و گوله‌كان به باڵهخانهكهوه دیاره.
داعش وێڕای زیان گه‌یاندن به شوێنه‌واره‌كانی نێو مۆزه‌خانه‌كه چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه كه وێنای ته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌ندین شوێنه‌وار له‌خۆ ده‌گرێت و تێیدا ئه‌وه روونكرابوویهوە كه ئه‌وانه هاوبه‌ش دانانن بۆ خوا و شتی له‌و جۆره.