Hemn Baban
28 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2018
هه‌ولێر - AA
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا نزیكه‌ی 65 قوتابی كارە هونهرییەكانی خۆیان بۆ ئاماده‌بووان خسته‌روو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له شاری هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی هونه‌ریی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سه‌ر به‌و نوێنه‌رایه‌تییه بۆ ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
ئه‌و فێستیڤاڵه كه له‌سێ به‌ش پێكهاتوو چه‌ندین خوێندكار و كه‌سوكارییان له‌گه‌ڵ مامۆستاكانیشیان كۆكردبوویه‌وه و له هۆڵی میدیا له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و پیشانگه‌یه‌ی یه‌كه‌م جار كرایه‌وه ده‌یان تابلۆ و نیگاركێشی كه به‌رهه‌می قوتابیان خۆیان بوون خرابوونه روو و گوزارشتی له ژیان و زۆر له لایه‌نه‌كانی ده‌كرد، له‌نێو هۆڵه‌كه سه‌رباری قوتابیان و مامۆستایان چه‌ندین میوان هه‌بوون، له‌نێویاندا كۆنسوڵی گشتی وڵاتی كوێت له هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌ره‌ده‌ی هه‌ولێر.
پاش ئه‌و پیشانگه‌یه چه‌ند شانۆگهرییهكیش نمایشكران و دواتر چه‌ند پارچه میوزیكێكیش له لایه‌ن قوتابیانه‌وه ئاماده‌كرابوون و درایه به‌رگوێی ئاماده‌بووانی هۆڵه‌كه كه زۆر به‌كاره هونه‌رییه‌كان سه‌رسام بووبوون.
مامۆستای په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی تایبه‌ت به قوتابییانی ئاواره له شاری هه‌ولێر، یاسر فه‌واز چه‌له‌بی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی "ئه‌م فێستیڤاڵه یه‌كه‌مجاره بۆ قوتابیانی هونه‌ره جوانه‌كانی تایبه‌ت به قوتابیانی ئاواره‌ی هه‌ولێر ده‌كرێتەوە، چونكه ساڵانی رابردوو هیچ به‌رده‌ست نه‌بوو و نه‌مانتوانی بیكه‌ین، له‌م فێستیڤاڵه‌دا كه به‌یه‌كه‌م جار به خستنه‌رووی تابلۆكێشراوهكان ده‌ستی پێكرد و نزیك به 65 قوتابی به‌شدارییان تێداكردووه".
له‌نێو فێستیڤاڵه‌كه‌دا ئاماده‌بووان سه‌رسامی كاره هونه‌رییه‌كان بوون و چه‌ندین وتاریش خوێنرایه‌وه له پاڵ ئه‌وه‌شدا شانۆگه‌رییه‌ك كه گوزارشتی بۆ نه‌هامه‌تییه‌كانی ئاواره‌بوون ده‌كرد سه‌رنجی بردن.