Sarmand Hameed
27 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2018
بەغدا - AA
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند کە پاڵاوگەی کەسک لە پارێزگای نەینەوا دەستی کردووەتەوە بە پاڵاوتنی نەوت.
لە بەیاننامەیەکدا، وەزیری نەوتی عێراق، جەبار لعێبی ئاماژەی بەوە کردووە کە کارەکانی نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەکە تەواو بووە، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو لەژێر دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەرهێنرا.
لعێبی ئاشکرای کردووە کە کارەکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی لە یەکەی دووەم لە پارێزگاگەدا کە توانای پاڵاوتنی ١٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەیە لە رۆژێکدا.
دوای ئەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە هاوینی ٢٠١٤، دەستی گرت بەسەر یەک لەسەر سێی خاکی عێراق، ئەو پاڵاوگەیەشی کۆنتڕۆڵکرد کە ئەوکات بەرهەمی رۆژانەی نزیکەی ٢٠ هەزار بەرمیل بوو.