Aişe Hümeyra Bulovalı
23 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
گۆرانیپێژی ناودار، شاكیرا رۆژی 11ی تهمووز له ئیستانبوڵ كۆنسێرت سازده‌دات.
له‌چوارچێوه‌ی شه‌شه‌مین گه‌شتی جیهانیدا، شاكیرا به‌دواین ئه‌لبومه‌وه سه‌ردانی ئیستانبوڵ ده‌كات.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده بڕیاره رۆژی 11ی تهمووز له پاركی ڤۆدافۆن له‌ئیستانبوڵ كۆنسێرتێك سازبدات.
بلیته‌كانی كۆنسێرته‌كه‌ی شاكیرای به‌ڕه‌گه‌ز كۆڵۆمبی و خاوه‌ن 12 خه‌ڵاتی گراممی له ماڵپه‌ڕی "www.biletix.com" ده‌ستی به فرۆشتن كردووه.
گه‌شته‌كه‌ی شاكیرا سێی حوزه‌یران ده‌ستپێده‌كات و له لایه‌ن Live Nation ه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.