تۆپی پێ.. ئەڵمانیا لەیەکەم یاری شکستی هێنا
- لە یارییەکی چاوەڕوان نەکراودا هەڵبژاردەی مەکسیک توانی شکست بە پاڵەوانی مۆندیال بهێنێت.
Moskova
مۆسکۆ - AA
لە یارییەکی چاوەڕوان نەکراودا هەڵبژاردەی مەکسیک توانی شکست بە پاڵەوانی مۆندیال بهێنێت.
لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی رووسیا هەڵبژاردەی مەکسیک و ئەڵمانیا رووبەرووی یەک بوونەوە.
هەردوو هەڵبژاردە بە هێرشی پێچەوانە دەستیان بە یارییەکە کرد و مەکسیکییەکان لە هێرشێکی پێچەوانەدا لە خولەکی ٣٥ توانیان تاکە گۆڵی یارییەکە لەلایەن یاریزان لۆزانۆوە تۆمار بکەن .
دواتر لە گێمی دووەمدا سەرەڕای گۆڕانکارییەکان کوڕانی مانشافت نەیانتوانی تۆڕی بەرامبەر بهەژێنن و لەم مۆندیالە بە شکست دەستیان پێکرد.