Said İbicioğlu,Ömer Koparan
25 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2018
جه‌رابلوس - AA
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراودا له شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس باكووری سووریا، 13 كه‌س برینداربوون.
به پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه وه‌رگیراوه له شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس كه له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش پاككراوه‌ته‌وه، به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو هێرش ئه‌نجامدراوه.
له‌و هێرشه‌دا، 13 كه‌س برینداربوون كه ژن و منداڵیشیان له‌نێودایه و گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شارۆچكه‌كه بۆ چاره‌سه‌ر.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشه له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
له رۆژی حەوتی ئادار له جه‌رابلوس هه‌ر به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه شه‌ش كه‌س کوژران و 15ی دیكه‌ش برینداربوون.