Rewa Mahmut Hasan,Muhammet Ali Kemal
17 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2017
ئەنقەرە - AA
کاتێکی کەم ماوە بۆ رێکخستنی سێهەمین پێشبڕکێی فۆتۆگرافیی کە لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵەوە ئەنجام دەدرێت بەناوی Istanbul Photo Awards 2017 و بڕیارە دادوەرانی پێشبرکێیەکە لە کاپادۆکیا کۆببنەوە بەمەبەستی دیاری کردنی بەشداربووی سەرکەوتوو لەم پێشبڕکێیە.
پێشبرکێیەکە بە سپۆنسەری و هاریکاری تورکیش ئێرلاین و سەرۆکایەتی ئاژانسی هەماهەنگی و هاریکاری تورکی ناسراو بە تیکا بەڕێوەدەچێت.
داوەرەکان لە ١٩-٢١ ی ئازاد لە بەشەکانی هەواڵ، وەرزش، سرووشتی، ژینگە، ئەو فۆتۆگرافەرانە دیاری دەکەن کە تەمەنیان خوار ٢٨ ساڵە و براوەی پێشبرکێیەکە دەبن.
- باشترین فۆتۆگرافه‌رانی هه‌واڵ داواکاریی به‌شداریی پێشکه‌شده‌که‌ن.
ساڵی پار له میانه‌ی ''Istanbul Photo Awards''دا و له‌پێشبڕکێی فۆتۆی نێوده‌وڵه‌تی هه‌واڵدا، خه‌ڵاتی ''فۆتۆی ساڵ'' به‌خشرایه عه‌بد دومانی، که وێنه‌ی ناوی ''فریادی منداڵه سوورییه‌کان بۆ هاوکاریی بوو''.
فۆتۆیەکی دیکه‌ش که له‌لایه‌ن سێرگی پۆنۆمارێڤهوه بۆ رۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز گیرابوو، خه‌لاتی یه‌که‌می به‌ده‌ستهێنا، دواتر به شایهستی خه‌ڵاتی پولیتزهریش بینرابوو.
ساڵی رابردووتریش خه‌ڵاتی فۆتۆی ساڵ درایه دانیه‌ڵ بهرههولاک بۆ ئه‌و فۆتۆیه‌ی له لیبریا سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی ئیبۆلا گرتبووی. ئه‌و فۆتۆیهش دواتر خه‌ڵاتی پولیتزه‌ری بردبوویه‌وه.