Ramal Abdullah Mahmood
18 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2017
شیکاگۆ – AA
لە "کۆنگرەی هونەری تاتۆی شیکاگۆ" کە لە شاری شیکاگۆ سەربە ویلایەتی ئیلینۆی رۆژهەڵاتی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، ئارەزوومەندان بەتامەزرۆییەوە لەگەڵ هونەرمەندە بەناوبانگە جیهانییەکانی هونەری تاتۆ بەیەکگەیشتن.
کۆنگرەکە لە هۆڵی کۆڕو کۆبوونەوەکانی دۆناڵد ستیفنیس لە ناوچەی رۆسێمۆنتی شاری شیکاگۆ دەستی پێکردووە و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و نزیکەی ٨٠٠ هونەرمەندی بەناوبانگی جیهانی هونەری تاتۆ بەشدارییان تیادا کردووە.
بلیتی سەردانیکردن لە کۆنگرەکە لە ٢٠ دۆلاری ئەمریکییەوە دەست پێ دەکەن، ئارەزوومەندان بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەکە بەنۆرە ریزیان گرتووە.
رێکخەری کۆنگرەکە، ترۆی تیمپەل بەپەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ئەم کۆنگرەیە بەیەکێک لە چالاکییە هەرە گەورەکانی تاتۆ لە ئاستی جیهاندا دادەنرێت و پێشبینی دەکرێت ١٠ هەزار کەس سەردانی بکات. خۆشحاڵی خۆیشی دەربڕی بەهۆی بەشداریکردنی هونەرمەندانی بەناوبانگ لە سەرانسەری جیهان. تیشکی خستە سەر ئەوەی ئەم کۆنگرە دەرفەتێکی باشە بۆ ئارەزوومەندانی تاتۆ لە ئەمریکا.