برۆکسل
کۆمسیۆنی یەکیـَتیی ئەوروپا لە چوارچێوەی ئەو ھاریکاریەدا بڕیاری داوە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ سوریەکانی ناوخۆی سوریا دابین بکات و لە بوارەکانی خزمەتگوزاریی مرۆیی و پەروەردە و فێرکردن و تەندروستیدا خەرج بکرێ.
ھەروەھا بڕیارە ٤٠ ملیۆن یۆرۆی دیکە بۆ ئوردەن خەرج بکرێت کە زیاتر لە ٥٠٠ ھەزار ئاوارەی سوری تێدایە و ئەمیش ھەر لە بواری پەروەردەدا بەکار دەھێنرێ، ٥ ملیۆن دۆلاریش بۆ ئەو سورییانە تەرخان بکرێت کە لە زانکۆکانی ئەوروپادا دەخوێنن.
لەدوای دەستپێکردنی قەیرانی سوریاوە تائێستا کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا نزیکەی ١.٩ ملیار یۆرۆی وەک ھاوکاری بۆ سوریا تەرخان کردووە.