یەکێتی و پارتی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ھاوھەڵوێست دەبن
ئەمڕۆ ١١ی ئاب بە میوانداری هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بافڵ تاڵەبانی، لە هاوینەهەواری دوکان شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە.
As Sulaymaniyah
دوکان - AA
ئەمڕۆ ١١ی ئاب بە میوانداری هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بافڵ تاڵەبانی، لە هاوینەهەواری دوکان شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ لە هاوینەهەواری دوکان دەستیپێکرد و چوار کاتژمێری خایاند.
دوای کۆبوونەوەکە راگەیەندراوێکی هاوبەش بڵاوکرایەوە.
لە راگەیەندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا گفتوگۆی لەسەر کراوەو و بڕیاری پێویستیان له باره‌وه وه‌رگیراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا کە خۆی لە شەش خاڵدا دەبینێتەوە تێیدا هاتووە:
یه‌كه‌م/ هه‌ردوولا كۆكبووین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی سیاسی نێوان پارتی و یه‌كێتی كه له 4ی ئاداری 2019 ئیمزاكراوه و له هه‌موو روێكه‌وه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی له بابه‌تی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، به‌شێوه‌یه‌ك كه هاوكاری حكوومه‌ت و ئۆرگانه‌كانی بێت بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ته‌ندروستییه‌ی كه په‌تای كۆرۆنا دروستی كردووه، هه‌روه‌ها باری ئابووری و گوزه‌رانی هاووڵاتییان و باشتركردنی.
دووه‌م/ هه‌ردوولا كۆكبووین له پشتیوانیكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆحوكمڕانی له سه‌رتاسه‌ری كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش به په‌سه‌ند زانرا رێككه‌وتنی ئیداری نێوان هه‌ردوولا جێبه‌جێبكرێت، هه‌روه‌ها له هه‌ر شوێنێك گرفتێك بێته پێش به ته‌فاهوم و هاوكاری نێوان هه‌ردوولا به ره‌چاوكردنی لایه‌نه به‌شداره‌كانی دیكه له حكوومه‌ت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه و هه‌روه‌ها شۆڕكردنه‌وه‌ی بۆ ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌كان له ئاینده‌دا.
سێیه‌م/ راگه‌یاندنی هه‌ردوولا خۆیان به‌دووربگرن له شێوازی نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرژ و زبر له‌هه‌موو جۆره كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن.
چواره‌م/ هه‌ردوولا كۆكبووین له په‌له‌كردن بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگەی ئه‌لف له خاڵی شه‌شه‌می رێككه‌وتنی سیاسی نێوان هه‌ردوولا (دەقی بڕگەکە: هه‌ردوولا هه‌وڵده‌ده‌ن له ماوه‌ی خوڵی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ته‌واو بكرێت و خواسته جیاوازه‌كان له سه‌ر سیسته‌می سیاسی له رێگای ده‌ستووره‌وه به سازان چاره‌سه‌ر بكرێت. هاوكات هه‌ردوولا پاڵپشتی ئه‌وه ده‌بن به ره‌چاوكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی مه‌ركه‌زی، له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تدا "لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری" له‌سه‌ر بنه‌مای شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ یه‌كه كارگێڕییه‌كان كاری پێبكرێت) ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی تایبه‌ت و پسۆڕ له هه‌ردوولا پێكدێت بۆ یارمه‌تیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.
پێنجه‌م/ سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ هاوهه‌ڵوێستی هه‌ردوولا كۆكبووین كه ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به هاوبه‌شی و به راوێژ له‌گه‌ڵ تیمی هه‌ردوولا له حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیراسه‌ی بابه‌ته‌كه بكه‌ن و پێشنیاری گونجاو بده‌نه هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی.
شه‌شه‌م/ بۆ سوودوه‌رگرتن له‌كات و زووتر جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان، بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی له داهاتوویه‌كی نزیكدا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر ئه‌نجامبدرێت.
جێی ئاماژەیە، ئەم کۆبوونەوەیە دوای ئەوە هات کە رۆژی ٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٠، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بافڵ تاڵەبانی لە ھەولێر کۆبووەوە.
رۆژی ٢٧ی مانگی رابردووش سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی لە ھەولێر کۆبوونەوە.
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کە بەشداریی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بوون پێکهاتبوو لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی، ھۆشیار زێباری و مەحموود محەمەد و ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، عەلی حوسێن.
شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش پێکهاتبوو لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی، رزگار عەلی و شاڵاو عەلی عەسکەری و ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خەسرۆ گوڵ محەمەد.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن