Sangar Hamad Azeez
21 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2016
سێ لەو هەشت سەربازەی کە لە شەوی ١٥ی تەمووزی کودەتا سەربازییەکەی تورکیا بەرەو یۆنان هەڵاتبوون و داوای مافی پەنابەرێتی سیاسییان کردبوو، داواکەیان لەلایەن حکوومەتی یۆنانەوە رەتکرایەوە.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی یۆنان، ئەو پێنج سەربازەیشی کە ماوە، هەفتەی داهاتوو هەڵسەنگاندن بۆ داواکانیان دەکرێت.
راشگەیەنرا کە لە ئەگەری رازیبوونی حکوومەتی یۆنان بە پێدانی مافی پەنابەرێتی سیاسی، کۆمسیۆنی باڵا و دادگاکانی یۆنان بۆیان هەیە تانە لە بڕیارەکەی حکوومەت بدەن.