Rewa Mahmut Hasan
21 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2016
لێکۆڵەری سیاسەتی دەرەوە لە دەزگای لێکۆڵینەوەی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵگەیی (SETA)، جان ئاجون ئاماژە بەوە دەکات کە یەپەگە لە نزیک گرێ سپی خۆی لەژێر ئاڵای ئەمریکادا حەشارداوە.
ئاجون لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باس لەوە دەکات کە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لەماوەیەکی کورتدا زۆرێک لە چاوەڕوانیەکانی تورکیای بەدەستخست و سەرکەوتنی تۆمار کرد.
جان ئاجون باس لەوە دەکات کە تورکیا لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنەکەوە، خوازیارە هێڵێکی ئەمنی بە درێژایی ٩٠ کیلۆمەتر و بە پانی ٤٠ کیلۆمەتر لە نێوان ناوچەکانی جەرابلوس - عەزاز و باب - منبج، دروست بکات.
ئاجون باس لەوە دەکات کە تورکیا خوازیارە ئەو هێڵە داماڵرێت لە پەکەکە (هەسەدە - یەپەگە) و داعش و هێڵێکی ئەمنی تێدا دروست بکات کە هاوکات ئاسایشی نەتەوەیی تورکیای تێدا دەپارێزرێت و دواتریش ناوچەیەکی پارێزراو دەبێت بۆ پەنابەران و کەسانی مەدەنی. لەوبارەیەوە تەنها گرتنی ناوچەی باب بەس نییە، بەڵکو دەبێت ناوچەی منبج-یش بە جۆرێک لە جۆرەکان بکەوێتە دەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن.
ئاجون باس لە گرنگی ناوچەی باب دەکات کە دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب (بۆ پەیەدە دەکەوێتە نێوان عەفرین و کۆبانی) لەڕووی دیموگرافیەوە زۆر گرنگی هەیە.
ئاجون باس لەوە دەکات کە سەربازانی پەیەدە (هەسەدە و یەپەگە) لەژێر بۆردومانی ئەمریکادا منبج-یان کۆنترۆڵ کردووە و گوتی: "لەدوای ئەوە سەربازەکان لە باب و جەرابلوس ئامادەکاریان کردووە بۆ دەستبەسەراگرتنی ئەو ناوچانە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات ئەو هەوڵانەی شکست پێهێنا. پەیەدە بۆ ئەوەی لەڕێگەی تەلڕفعەت-ەوە بگاتە باب هێزەکانی خۆی کۆکردبوویەوە".